ماڵپه‌ڕی قه‌زای خه‌بات

پێرست

 

وێنە.. چیرۆکی ئەو مناڵەی کە ٤٠ ملیۆن کەسی کوشت

ئەم ھەواڵە گاڵتە نیە یان یەکێک بێت لە ھەواڵًە ساختەکانی فەیسبوک، بەڵکو راستە، ئەو مناڵە ٤٠ ملیۆن کەسی کوشت بەھۆکاری جیا جیا، ھەندێ جار ئەو کەسانەی بەدڵ نەبوو چونکە دۆم بوون و ھەندێ جار رەگەزی ئەو کەسانەی بەدڵ نەبووە، ئەم کوشتانەش تەنھا بۆ ئەو بووە کە کۆنترۆڵی ھەموو جیھان بکات، بەڵی بەرێزان ئەو کەسە ئەو سەرۆکە نازیە بووە کە ناوی ” ئەدۆلف ھتلر”ە.
دەزانیت کە لە ساڵی ١٨٨٩ دایکی ھتلر ویستویەتی ئەو مناڵە لە بار بەرێت، چونکە پزیشکەکە دایکی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەم منداڵە مەترسی گەورەی ھەیە بۆ سەر ژیانی، بەڵام دایکەکە ئەو مناڵەی ھێنایە سەر زەویی کە بەھۆیەوە ٤٠ ملیۆن کەس کوژرا .
باوکی ھتلر کە ناوی ئالویس ھتلر بوو کارمەند بووە لە گومرک و دایکی ناوی کلارا ھتلر بووە، ھتلر ژیانێکی زۆر شێواوی بردە سەر، چونکە باوکی زۆر توند بووە لەگەڵ ھتلرو دایکی، تەنانەت ھتلەریش لە کاتی گەنجێتی باسی لەوە کردوە کە باوکی زۆری لێ ئەدا.
دوا چەند ساڵێک ھتلر بەبەرێوەبەری کارەکانی وتووە: “دوای ئەو ھەموو ئازارەی باوکم بڕیارمدا نەگریم جارێکی تر، جارێک تاقیم کردەوە، رۆژێک ھات و جارێکی تر باوکم لێی دام، تەنھا لەو کاتەدا ئەو جەڵدانەم ئەژمارد کە بەرم ئەکەوت بێ ئەوەی بگریم”.
جێی ئاماژەیە ھتلر قوتابییەکی زۆر زیرک بوو، بەڵام بەئەنقەست خۆی ئەخست بۆ ئەوەی تۆلە لە باوکی بکاتەوە .

هاوپۆلەکان :  نووسه‌ران

لێدوانەکان

Free Web Hosting